مقاوەمەی عێراقی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک ترەمپ بکوژێت

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەتۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، گروپی مقاوەمەی عێراقی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاریکردوە بۆ هەر کەسێک دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بکوژێت.


بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەندام و لایەنگرانی بەرەی مقاوەمە بەشێوەی خۆبەخشانە بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوەو وەک خەڵات تەرخانیان کردوە بۆ هەر کەس و لایەنێک دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بکوژێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ کوشتنی ترەمپ وەک تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسە.