شارپرێس:
بهگوێرهى ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی، دەزگاکانی هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد)و ئەمریکا (سی ئای ئەی) بەشێوەیەکی چڕ بەدوای موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای نوێی ئێراندا دەگەڕێن.
ئەم گەڕانە دوای ئەوەدێت، خامنەیی ماوەی نزیکەی 150 ڕۆژە هیچ ئامێرێکی پەیوەندیی مۆدێرن، وەک مۆبایل یان کۆمپیوتەری بەکارنەهێناوە، ئەمەش گومانی لەسەر شوێنی مانەوەی دروستکردوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، موجتەبا خامنەیی لەم ماوەیەدا بەتەواوی لەپەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان دورکەوتوەتەوە، ئەمەش وایکردوە دەزگا هەواڵگرییەکان ناچاربن پشت بەسیخوڕە مرۆییەکان ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی لەسەری.
ئەم دۆخە نوێیە ئاستەنگێکی گەورەی بۆ دەزگا هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکان دروستکردوە، چونکە بەشێوەیەکی نەریتیی پشت بەچاودێریی تەکنەلۆژیی دەبەستن بۆ شوێنپێهەڵگرتنی کەسایەتییە گرنگەکان.
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، ئەم هەوڵانەی مۆسادو سی ئای ئەی لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندادێت بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی کەسایەتییە باڵاکانی ئێران، بەتایبەتی لەم قۆناغە هەستیارەدا کە گۆڕانکاریی سیاسیی چاوەڕوانکراو لەئارادایە.
دیارنەمانی موجتەبا خامنەییو دورکەوتنەوەی لەتەکنەلۆژیا، وەک هەوڵێک لێکدەدرێتەوە بۆ خۆدزینەوە لەچاودێریی هەواڵگرییو پاراستنی نهێنیی چالاکییەکانی.
