سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ئەمریکا و ئیسرائیل گەمارۆی وشکانیی دەخەنە سەر ئێران

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف"ی بەریتانی کە پشتی بە سەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیلی بەستوە، ئیدارەی ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی سەپاندنی گەمارۆیەکی وشکانی بۆ سەر ئێران دەکەن.

ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە بە رۆژنامە بەریتانییەکەی راگەیاندوە، دوای ئەوەی واشنتۆن تەواوی بژاردە ستراتیژییە سەربازییەکانی خۆی بۆ بەگەڕخستنەوەی هاتوچۆ لە دەریای هورمز بەگەڕخست، ئیدارەی ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی سەپاندنی گەمارۆیەکی وشکانی بۆ سەر ئێران دەکەن.

هەروەک وتویەتی: جێبەجێکردنی ئەم پلانەش پێویستی بە دروستکردنی گوشار لەسەر وڵاتانی دراوسێی ئێران هەیە بۆ داخستنی دەروازە سنورییەکان بەڕوی بازرگانیدا.

لەهەمان کاتدا، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە هەردوو وڵاتی عێراق و پاکستان، بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانی بەهێزی واشنتۆن نین لە ناوچەکەدا، دەکرێت ببنە لاوازترین ئەڵقەکانی جێبەجێکردنی ئەم گەمارۆیە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی