شارپرێس:
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەکەی گەڕەکی باداوە بەهۆی کێشەیەکی
دوژمنداری کوژراوە، دەشڵێت، تۆمەتبارەکە لەشاری دهۆک دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەربەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان
لەڕوداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی
ڕوداوەکە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوای بەدواداچون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت
کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتوە، تیمەکانی بەدواداچون ڕاستەوخۆ دەستبەکاربو،
خۆشبەختانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت ".
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت،" لەلێکۆڵينەوەی سەرەتاييەکاندا دەرکەوتوە ڕوداوەکە
بەهۆی کێشەيەکی خوێنداری بوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان
بەردەوامن ".