پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، كشانەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لەكاتێكدايە ئێران و میلیشیا عێراقییەكان بەردەوامن لە كردنە ئامانجی هەولێر.
پێگەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی دوایین هێزەکانی کە لە عێراق ماونەتەوەو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و پرۆسەكە هەفتەی رابردوو دەستپێكردووەو تائێستا بەردەوامە؛ زۆرینەی سەربازو چەكە قورەسەكان براونەتە دەرەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كشانەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لەكاتێكدايە ئێران و میلیشیا عێراقییەكان بەردەوامن لە كردنە ئامانجی هەولێر
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە "کوردەکان سودێکی زۆریان لەم پاراستنە ئەمنییە بینی بەڵام ئێستا واهەست دەدەن هیچ بەرگرییەكیان نەماوە"
کاپتن تیم هۆکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر هیچ جوڵەیەکی سەربازی ئێستا بدات و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکارییەکەی ئەلمۆنیتۆریان نەداوەتەوە بۆ لێدوان لەسەر ئەو بایەتە.