هێرشی درۆنی كرایە سەر گوندی جاسەنە لەنزیك دوكان

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك پێش ئێستا بەدوو درۆن هێرش کرایە سەر شاخێکی نزیک لەگوندی جاسەنە لەسنوری قەزای دوکان.

 
سەرچاوەكان ئاشكرایانكردوە، كە جگە لەکەوتنەوەی ئاگرێکی بچوک، هیچ زیانێکی دیکەی نەبوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی حكومەتی هەرێم، لەماوەی مانگێكدا بە 88 درۆن و موشەک هێرشیکراوەتە سەر هەرێمی كوردستان،  لەئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15ـی دیکە برینداربون.