شارپرێس:
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی بە کەناڵی ئەلحەدەس-ی ڕاگەیاندووە، سوریا هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی بە عێراق گەیاندووە کە هەر هەڕەشەیەک لە خاکی وڵاتەکەیەوە بکرێتەسەر سوریا، بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ئەو سەرچاوە باڵایە بە کەناڵەکەی وتووە، ئاگاداری جموجوڵی گروپە چەکدارەکانن لە سنورەکانی سوریا، هەر هێرشێک بکرێتەسەر خاکی وڵاتەکەیان، ئەوا سوریا بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ئەلحەدەس باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی سوریا ڕاستەوخۆ ئەو پەیامەیان گەیاندووەتە بەرپرسانی عێراقی و هۆشدارییان داوە لەوەی، هێرش بۆسەر خاکی سوریا وەڵامەکەی هێرش دەبێت بۆسەر خاکی عێراق.