شارپرێس:
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق پەیامێكی تایبەتی ئاڕاستەی عێراق كردو دەڵێت، پێشوازیی لەڕێککەوتنی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا دەكەین و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی هەردوو وڵات ناوازەیە".
تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی ئێکس بۆچونیی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نوسیوەو دەڵێت، ئەم ڕێککەوتنەکە دەرخەری "سەرکردایەتیکردنێکی دیپلۆماسیی ناوازەیە لەلایەن هەردولاوە".
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و تورکیا ڕۆژانە لانیکەم 750 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکەن و ڕێککەوتنێی دیکەش لەبوارەکانی نەوت، کارەباو ئاو و چەندین بواری دیکە واژۆ دەکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە، عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی کاتییان بۆ ماوەی یەک ساڵ واژۆ کرد بەمەبەستی هەناردەکردنی ڕۆژانەی 750 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە.