کەسێکی دیکە بەهۆی تای خوێنبەربون گیانی لەدەستدا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدهۆک پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ دوای چەند رۆژێک مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەپێی ئەنجامی پشکنینە تەندروستییەکانیش، هۆکاری مردنی ئەو پیاوە نەخۆشی تای خوێنبەربون بوە.


د. بەختیار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوازراوەکان نەخۆشخانەی دهۆک لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، کەسێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، کە تەمەنی 41 ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆش بوە و خەڵکی شاری شنگالە.

ئەوەشیخستەڕوو،  ئەو کەسە لە 25ـی تەمموز بە گومانی توشبون بە نەخۆشییەکە، لەنەخۆشخانەی ئازادی لە شاری دهۆک خەوێنرابوو، لە هەمان ڕۆژ پشکنینی بۆ کرا، پشکنینەکەشی ڕەوانەی بەغدا کرا.

د. بەختیار بەکر باسی لەوەشکرد،" سەڕەڕای چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، هەر ئەمڕۆش ئەنجامی فەرمیی پشکنینەکەی لە بەغداوە گەڕایەوەو دەرکەوت کەسەکە توشبوی ڤایرۆسی تای خوێنبەربون بوە ".