سبەی مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەی سێشەممە، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانێکی فەرمی بۆ شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامبدەن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.


ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز (ئانها) بڵاویکردەوە، سبەینێ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دەچنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆدەبنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا چەندین دۆسیەی ئەمنی، سیاسی و کارگێڕی تاوتوێ دەکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە.