هاککەرە مەترسیدارەکە دەستگیرکرا.. ئینتەرنێتی لەشەش هەزار کەس بڕیوە

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا هێزەکانیان کەسێکیان دەستگیرکردوە، کە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردوەتە سەر کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، کە بەهۆیەوە ئینتەرنێت لەشەش هەزار کەس بڕاوە.

دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبارەکە دەیویست لەڕێی جێبەجێکردنی ئەو تاوانە ئەلیکترۆنییەوە پشێوی لەناو شاری موسڵ دروست بکات و گێچەڵ بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بکات ".

ئەوەشیخستەڕوو، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بوەو رادەستی دادگا کراوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.