شارپرێس:
دوێنێ سێشەممە کۆبونەوەیەک لەنێوان کاربەدەستانی سوریا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئه‌و وڵاته‌و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بەڕێوەچوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌سعه‌د شەیبانی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا‌و سیپان حەمۆ جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاته ئاماده‌بون، باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌سه‌ده كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆکراوه لەسەر چۆنییەتی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە بەگەرەنتی وڵاتانی زامنکارو چۆنییەتی کۆتاییهێنان بەململانێو دەستپێکردنی بونیادنانی دەوڵەتو کاراکردنی دامەزراوە مەدەنییەکان، لەوانەش بەردەوامبونی پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە تائەو ئاستەی هیچ فەرمانبەرێک یان سەربازێک لەدەرەوەی خزمەتی دەوڵەت نەمێنێتەوە، بەدواداچون بۆ پڕۆسەی پڕۆژەی ئاشتی لەتورکیا؛ لەکاتی گەیشتن بەئەنجامێک، کە هەمولایەنەکان لەسەری کۆکبن، ئەو هاوڵاتییە کوردانەی ڕەگەزنامەی تورکیایان هەیە بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەگەڕێنەوە.
هه‌روه‌ك باس لهوهشكراوه، دروستکردنی قەوارەیەکی تایبەت بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) لەچوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا لەژێر ناوی "نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر"، له‌گه‌ڵ گەڕانەوەی دانیشتوانی سەرێکانی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، هاوكات دەستنیشانکردنی (حاجی محەمەد نەبۆ) لەناو فەرماندەیی فەیلەقی باکور بەپلەی عەمید، وەک یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەق.
به‌شێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه هه‌ر باسكردن بوه له‌پرسى سهربازیىو جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "دروستکردنی پاشکۆ بۆ ئەو لیوایانەی، کە لەئەندامانی هەسەدە تێکەڵکراون، وەک کەتیبەی چەکە قورسەکان‌و هەواڵگریی، بۆسەر میلاکی وەزارەتی بەرگریی، ئامادەکردنی ئەو گەنجانەی عەفرین کە هێشتا لەناوچەی جزیرەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ عەفرین لەچوارچێوەی لیوایەکدا".
ئه‌وه‌ش زانراوه، لەقۆناغی داهاتودا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پەروەردەو زمان‌و چۆنییەتی جێگیرکردنیان لەدەستوردا، لەگەڵ زامنکردنی پۆستە کوردییەکان بۆ کاراکردنی یاسای کارگێڕیی خۆجێیی‌و بەدواداچونیش بۆ دۆسیەی ئەو دیلانە بكرێت کە ماون له‌گه‌ڵ پەلەکردن لەئازادکردنیانو تۆمارکردنی هەموو بریندارانی شەڕو شەهیدانی هەسەدە لەچوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی برینداران‌و شەهیدان.
