شارپرێس:
لەڕوداوێکی بێپێشینەی
مێژوییدا، زیاتر لە22 ملیۆن زیارەتکار کە پێنج ملیۆنیان لەدەرەوەی وڵاتەوە ڕویان
لهعێراق كردبوو، یادی چلەی ئیمام حوسێن لەکەربەلا بهڕێوهچوو، پارێزگاری شارەکەش
سەرکەوتنی گەورەی پلانە ئەمنیو خزمەتگوزارییەکان بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران
ڕادەگەیەنێت.
نسێف خەتابی پارێزگاری
کەربەلا، ئاشكرایكرد، 22 ملیۆن زیارەتکار بەشدارییان لەیادکردنەوەی ڕێوڕەسمی چلەی
ئیمام حوسێندا کردوە، دهشڵێت، "سەرکەوتنی پلانەکانی تایبەت بەم یادە بەپاڵپشتیو
پشتگیریی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانو بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەو لەداڕشتنی پلانەکاندا
هاتوەتەدی".
خەتابی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، "22 ملیۆن زیارەتکار یادی چلەی ئیمام حوسێنیان کردوەتەوە کە لەنێویاندا
پێنج ملیۆن زیارەتکاری عەرەبو بیانی هەبون".
وتیشى، "پلانە ئەمنییو
خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بەزیارەتی چلە سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکرد، ئەم سەرکەوتنەش
بەپاڵپشتییو پشتگیریی عەلی زەیدیی بەدیهاتوە".
پارێزگارى كهربهلا
ئهوهشى وت، "هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵێکی گهورهیان گێڕا لەپاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمەکەو
زیارەتکاران، هەروەها ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لەسەرخستنی پلانەکەدا، هەماهەنگییەکی
ئاست بەرز لەنێوان سەرکردایەتییە ئەمنیو هەواڵگرییەکانو مهزارگه پیرۆزەکاندا هەبوە
بۆ سەرخستنی ئەم یادە، جیا لەڕۆڵی گەورەی وەزارەتە پهیوەندیدارو پاڵپشتیکارەکان لەسەرخستنی
پلانە خزمەتگوزارییەکاندا".
خەتابی ڕونیکردەوە،
"سەرجەم پلانەکان تەنها لەدەوری یەک ئامانج دەخولانەوە، ئەویش پاراستنی ڕێوڕەسمەکەو
زیارەتکاران بوو".
سەبارەت بەشارەوانی کەربەلاش،
خەتابی وتى، "زیاتر لە 650 هەزار تۆن پاشماوەو خۆڵوخاشاک کۆکراوەتەوەو
لادراوە، چەندین گۆڕەپانی نوێ دروستکراونو شەقامی نوێ-ش کراوهتهوهو چەندین پردی
پەڕینەوەش بۆ پیادهڕهوان تەواوکراون کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوە لەیارمەتیدانی زیارەتکاران
بۆ بەجێهێنانی ڕێوڕەسمەکەیان بەئاسانیی".
