بەواژۆی سەرۆکی هەرێم پلەی 910 پلەداری ئەنجومەنی ئاسایش بەرزکرایەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك لە پلەدارانی ئەنجومەنی ئاسایشی بەرزكردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (910) پله‌داری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، واژۆ كرد.

ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه‌ پاڵپشت به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه‌ ماوه‌ی یاسایییان ته‌واو كردوه‌و ڕێكاری پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.