لەناو کۆشکی سپییەوە پلانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا پلانی سەربازیی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێرانی ئاشکرا کردوە، کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکیش دەڵێت، داوا دەکرێت ناوی ئەو بەرپرسە ئاشکرابکرێت و بەسزا بگەیەنرێت.

بەرپرسانی باڵای هەواڵگریی ئیسرائیل وتویانە کە خۆشیان لەوردەکارییەکانی ئەو پلانە بێئاگا بون؛ ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کۆشکی سپی بەهۆی هەستیاری دۆخی ناوچەکە، زۆرترین ئاستی نهێنی پارێزی بۆ ئەو زانیارییانە بەکارهێناوە، بەڵام دزەکردنی زانیارییەکان وایکردوە کە تاران پێش هەموان لەپلانی هێرشەکە ئاگادار ببێت.

لەئێستادا نزیکەی 50 هەزار سەربازی ئەمریکایی لەناوچەکە جێگیرن، سەرباری بونی فڕۆکەکانی دابینکردنی سوتەمەنی ئاسمانی و شەڕکەرەکان، کە ئامادەن هەر هێرشێکی سەربازین بۆ سەر ئێران.