شارپرێس:
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی
مەلەفی ئەمنیو یەکخستنی هێزە چەکدارەکان لەژێر چەتری دەوڵەتدا، سوپای عێراق چەندین
پێگەو بەرپرسیارێتیی ئەمنی گرنگی لەهێزەکانی حەشدی شەعبی وەرگرت.
بهگوێرهى زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەم
پرۆسەیە دوای چەندین ڕێککەوتنی فەرمی لەنێوان هەردولایەن جێبەجێکراوەو گواستنەوەی
دەسەڵاتەکان دوو ناوچەی ستراتیژیی گرتوەتەوە.
بهگوێرهى زانیارییهكان، لهبادیەی سەماوە،
سوپای عێراق بەتەواوی بەرپرسیارێتیی بنكه ئەمنییەکانی ئەو ناوچە بیابانییەی لەباشوری
عێراق گرتە ئەستۆ، ههروهها لهناحیەی ئامرلی-ش، هێزەکانی سوپا جێگەی حەشدی شەعبییان
لەو ناحیەیهى سەر بەپارێزگای سەڵاحەددین گرتەوەو مەلەفی ئەمنیی ناوچەکەیان وەرگرت.
شارەزایان پێیانوایە، ئەم هەنگاوە پراکتیکییە،
بەشێکە لەو ستراتیژە نوێیەی بەغدا کە دەیەوێت سەرکردایەتیی دۆسیە ئەمنییەکان بەتەواوی
بگەڕێنێتەوە بۆ ناوەندە فەرمییەکانی دەوڵەتو کۆتایی بەفرەبڕیاری بهێنێت.