شارپرێس:
مەسعود بارزانی سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە80مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبهكهیدا، پەیامێکی گشتگیری ئاراستەی جەماوەرو لایەنە سیاسییەکان کردو تێیدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی ستراتیژی کردەوە.
مهسعود بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، پارتی لەسەردەمێکی سەختدا بۆ گەڕاندنەوەی هیوا دامەزراو تائێستاش وەک قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی شۆڕشگێڕانو بەرگریکارێکی سەرسەختی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ماوەتەوە.
لەپەیامەکەى بارزانیدا هاتوە، ڕێزگرتن لەدەستورو پڕەنسیپی هاوبەشیی، تەنها زامنی گەڕانەوەی ئارامی، سەقامگیرییو بوژانەوەیە بۆ هەموو عێراق.
مهسعود بارزانى بهجهختكردنهوه لهوهى هیچ ئاستەنگێک ڕێگرییان لێناکات، دهشڵێت، "پارتی سەرچاوەی هێزی گەلەو ئەرکی سەرەکی خزمەتکردنی خەڵکە؛ بەئیرادەی خەڵکی کوردستان، هیچ کۆسپو ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگربێت لەبەردەم ئەم ئەرکە پیرۆزەدا".
پەیامەكهى بارزانى لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی دیكهى وەک مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەم ڕۆژەی وەک "پڕشنگدارترین ڕۆژ لەمێژوی کورد" وەسفکردوەو بارزانی باوك-یش وەک "گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێم" ناوى بردوه.