شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی وول ستریت جورنال، ئاماژە بە گۆڕانێکی ستراتیژی لە ناو ڕێبەرایەتیی توندڕەوی ئێران دەکەن؛ بەو مانایەی کە تاران لە هەوڵی زیادکردنی تێچوون و زیانەکانی جەنگە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێبەرانی ئێران لە جیاتی پشتبەستن بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی، دوو مانگی ڕابردویان بۆ ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەتر بەکارهێناوە.
وول ستریت جورنال دەڵێت، هەندێک زانیاریی هەواڵگری، لەوانەش پەیوەندییەکان لەنێوان ئێران و هەندێک هاوپەیمانی میلیشیایی لە یەمەن و عێراق، ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئێرانییەکان بۆ فراوانکردنی مەیدانی جەنگ و زیادکردنی فشار لەسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادە دەکرێن.
ئەم دۆخە بە تایبەتی بۆ وڵاتە لاوازەکانی کەنداو، لەوانە کوەیت، مایەی نیگەرانییە؛ چونکە هەر فراوانبونێکی جەنگ دەتوانێت زیان بە کەشتیوانی، نەوت و ژێرخانییە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتانە بگەیەنێت.