شارپرێس:
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، كە لەسێشەممەوە شەقامی سەرەكی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بەپێچەوانەشەوە لەگەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، كەبەمەبەستی ڕێکخستنی جوڵەی هاتوچۆ، کارکردنی خێرا لەیەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر و چارەسەرکردنی تۆڕێکی ئاوەڕۆ لەو سنورەدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە 25ـی ئاب، بەشێوەیەکی کاتی شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بەپێچەوانەشەوە لەگەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
دەشڵێت، داواکارن لەهاوڵاتییان و شۆفێرانی هاوکارو هەماهەنگی تیمەکانمان بن؛ بۆ گەیشتن بەگەڕەکی بەختیاری شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، بۆ چونیش لەگەڕەکی بەختیارییەوە بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەو شەقامە جێگرەوەیە بەکاربهێنن کە لەهێڵکاریی نەخشەکەدا دیاری کراوە، تاوەکو کار و چاکسازییەکان لەسنورەکەدا بەکۆتا دەگات.