لەبارەی پڕکردنەوەی کارتی یارییە ئەلیکترۆنییەکان هۆشداری توند دەدرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی گەرمیان هۆشداریی بەو دوكاندارانە دەدات كە پارە بۆ هەژماری یارییە ئەلیكترۆنییەكان زیاد دەكەن و ڕایدەگەیەنێت، هەر دوكاندارێك بێ ڕەزامەندیی دایك و باوك یان سەرپەرشتیار، پارە بۆ هەژماری منداڵێك زیاد بكات، بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی هەموو ئەو دوكاندارو فرۆشیارانەی سنورەكەی كردوە كە لەبواری فرۆشتن و زیادكردنی پارە بۆ هەژمارەكانی یاری و ئەپەكان دا كار دەكەن، لەوانە (: Roblox، PUBG، PlayStation (PS)، TikTok، Minecraft، Domino) و هەموو یاری و خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكانی تر كە منداڵ و مێردمنداڵان بەكاریان دەهێنن، داوای لێكردون بێ ئاگاداریی و رەزامەندی دایك و باوك یان سەرپەرشتیاری منداڵ، هیچ پارەیەك بۆ هەژماری ئەوان زیاد نەكەن.

پۆلیسی گەرمیان هۆشداریش دەدات، ئەگەر هەر دوكاندارێك بێ ڕەزامەندی دایك و باوك یان سەرپەرشتیار، پارە بۆ هەژماری منداڵێك زیاد بكات، لەكاتی سەلماندنی پێشێلكارییەكەدا، بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.


ئاماژەی بەوەكردوە كە ئامانج لەم ئاگادارییە، پاراستنی منداڵان و رێگریكردنە لەبەكارهێنانی نادروستی پارەو كەمكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان.