بانكی ناوەندی لەبارەی بەهای دینارەوە ڕونكردنەوە دەدات

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەبەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دەکەن و دەڵێت، نرخە فەرمییەکە وەک خۆی جێگیرە.


بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لەبونی ویست بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکەن، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە دەرنەچوە".

لەڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیدا ئاماژە بەوە کراوە کە "نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمیی پەسندکراو لەلایەن بانکەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە".

هاوکات بانکی ناوەندی داوا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لەگواستنەوەی هەواڵەکاندا "ورد بن" و بۆ هەر پرسێکی پەیوەندیدار بە سیاسەتی نەختینەیی و نرخی دراو، تەنیا پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستکردنی پشێوی لەبازاڕدا.