شارپرێس:
ئیلهام ئەحمەد
ڕایگەیاند، کورد ئێستا لەسەر ناوی تەواوی سوریا، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی
دەرەوە پەرە پێ دەدات و ڕۆڵێکی کارا لە داهاتوی وڵاتدا دەگێڕێت.
ئیلهام ئەحمەد،
سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای تورکی
ئاماژەی بەوەکردوە، لە ڕابردودا هیچ کردارێکی چەکداریی دژی تورکیا ئەنجامنەداوە و
داوای کرد، ناوی لە لیستی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بسڕدرێتەوە.
وتیشی،"
خوازیاری سەقامگیری و گفتوگۆین لەگەڵ ئەنقەرە، ڕێگای چارەسەری پرسی کورد لە هەردوو
وڵاتدا ڕونە و پێویستە دەرگای ئاشتی بکرێتەوە ".
ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، گەلی
کورد پێشتر لە ڕێگەی ئیدارەی خۆسەرەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە ئەنجام دەدا،
بەڵام ئێستا لەسەر ناوی تەواوی سوریا، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە پەرە پێ
دەدات و ڕۆڵێکی کارا لە داهاتوی وڵاتدا دەگێڕێت.