شارپرێس:
میدیاکانی ئەمریکا دوێنی شەممە، هەواڵی لەدایکبوونی یەکەم منداڵی لادی گاگا، ئەستێرەی پۆپی ئەمریکییان لە مایکل پۆلانسکیی دەستگیرانی بڵاوکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر منداڵەکە ڕانەگەیەندراوە کە گاگا هەمیشە ئارەزووی بوونی دەکرد.
ماڵپەڕەکانی "Page Six" و "People" هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتر وەکو ناو، ڕەگەز، یان ڕێکەوتی لەدایکبوونی منداڵەکە بەردەست نییە.
گاگا کە لای هەوادارانی بە "دایکە دێوەزمە" دەناسرێت، لە ساڵانی دواییدا ئارەزووی خۆی بۆ دایکایەتی دەربڕیبوو. ئەم گۆرانیبێژە 40 ساڵییەی خاوەنی گۆرانی "Bad Romance" لە ساڵی 2020ەوە پەیوەندیی لەگەڵ پۆلانسکیی بازرگان دەستپێکرد و لە ساڵی 2024 مارەبڕینیان ڕاگەیاند.
گاگا لە مانگی نیساندا کۆتایی بە گەشتە جیهانییەکەی هێنا. هەروەها دوایین ئەلبوومی بە ناوی "Mayhem" چەندین پاڵێوراوی گرامیی بەدەستهێنا و سەرەتای ئەمساڵ خەڵاتی "باشترین ئەلبوومی پۆپ"ی بردەوە.