شارپرێس:
لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندییەکانت، خۆت لە بەشداریکردنی زانیاریی هەستیار لەگەڵ "چات جی پی تی" بپارێزە. وشەی تێپەڕ، کۆدی پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغی، یان زانیاریی هەژمارەکانت مەدە بە بەرنامەکە؛ لەبری ئەوە، تەنیا کێشەکە وەسف بکە یان زانیاریی دەستکرد بەکاربهێنە.
مەهێڵە مێژووی گفتوگۆکانت ناسنامەت ئاشکرا بکەن. بەکارهێنانی بەردەوام دەکرێت ناو، پیشە، ئارەزوو و شێوازی بەکارهێنانت دەربخات و پرۆفایلێکی وردت لەسەر دروست بکات. ڕێسای زێڕین ئەوەیە: ئەگەر زیرەکیی دەستکرد پێویستی بە زانیارییەک نییە، بیسڕەوە یان بیشارەوە.
ئەم زانیارییانەی خوارەوە بە هیچ جۆرێک هاوبەش مەکە:
بەڵگەنامە کەسییەکان: وێنەی پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانیی، مۆڵەتی شۆفێری و ناونیشان. پێش شیکردنەوەی هەر بەڵگەنامەیەک، زانیارییە ناسێنەرەکان بشارەوە.
زانیاریی دارایی و بانکی: ژمارەی کارت، کۆدی نهێنیی، ژمارەی هەژمار و مامەڵە داراییەکان. بۆ وەرگرتنی شیکاریی یان ئامۆژگاریی گشتیی پێویستیان بەم زانیارییانە نییە.
نهێنییەکانی کار: زانیاریی نهێنیی کۆمپانیا یان کڕیار، وەک گرێبەستی بڵاونەکراوە، لیستی کڕیار، پلانی بەرهەم، زانیاریی دارایی ناوخۆیی و نهێنی بازرگانیی، کۆپی مەکە بۆ ئامرازەکانی AI.
زانیاریی تەندرووستی: تۆماری پزیشکی، ئەنجامی پشکنینەکان، وێنەی تیشک و ژمارەی دڵنیایی تەندروستی. دەتوانیت داوای ڕوونکردنەوەی گشتی بۆ چەمکە پزیشکییەکان بکەیت بێ ئەوەی ناو یان ژمارەی پەڕاوەکەت تێکەڵ بکەیت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
https://www.eremnews.com/sciences-technology/ufnvc59