ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشێكی فراوان دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەناڵی 13ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بەهۆی پەرەسەندنی پێکدادانەکان لەیەمەن و بەرزبونەوەی ئاستی گرژییەکان لەگەروی بابولمەندەب، چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.


سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری ئەوە ئامادە دەکات حوسییەکان موشەکی بالیستی و درۆن لەیەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵەکە، ئاستی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لەبارەی ئەگەری چڕکردنەوەی هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لەکەناراوەکانی یەمەنەوە زیادی کردوە. ئەم دۆخە کاریگەریی زنجیرەیی لەسەر جموجۆڵی کەشتیوانی و بازرگانیی جیهانی دەبێت.

راپۆرتەکە ئاشکرایکرد، سوپای ئیسرائیل لێکەوتەی ئەو پێشهاتانەی یەمەن لەسەر گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی لەناوچەی گەروی هورمز.