شارپرێس:
وتەبێژی سەربازیی گروپی ئەنساروڵڵای یەمەن حوسییەکان ڕایانگەیاند، بەدرۆن و موشەکی بالیستی بنکەیەکی سەربازییان لەسعودیە کردوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لەپلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر بنکەیەک لەناوچەی شەرورەی سعودیە، کۆگاکانی چەک و ژورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی کردوەتە ئامانج.
سەریع ڕونیکردەوە، ئەو بنکەیە ناوەندی بەڕێوەبردنی جەنگی دژی یەمەن و گەلەکەیانە. وتەبێژەکە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی دیاری نەکرد، بەڵام هێرشەکەی بەسەرکەوتوو وەسف کرد.
ئەو ئامانجانەی هێزەکانی یەمەن لێیان داون، بەتایبەت سەکۆی مووشەکهاوێژ و سیستەمی پەیوەندی، دەریدەخات ئۆپەراسیۆنەکان سەرنجیان لەسەر توانای سەربازیی حووسییەکان بووە لەپاڵ کۆبوونەوە مەیدانییەکانیان.