شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەخورماڵ، توانیان گروپێكی داعش و ئەمیرەكەی دەستگیربکەن و ئەوەش ئاشكراكراوە، سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە کوردن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەماوەی (96) کاتژمێری ڕابردودا، بەفەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بەماددەی (2)تیرۆر لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان دوو مەفرەزەی چەکداری داعش دەستگیربکەن و لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی داعش کە کۆی گشتی یان دەکاتە (22)کەس و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچوک و بۆمبی دەستی و دوربینی سەربازی و تەقەمەنی کەبەنیازبون لەناوەڕاستی مانگی 9 دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەدا بەردەوامەو سەرجەم بەڵگە وزانیارییانەکان لەبەردەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و دادوەری لێکۆڵینەوەیە.
هاوكات ئەوەش ئاشكراكراوە، كە لەداهاتویەکی نزیکدا، کۆی گشتی دانپێدانان و سەرجەم بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکەن و سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە لەڕەگەزی کوردن.