شارپرێس:
سەرچاوەیەكی تایبەت لەتیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بەشارپرێسی ڕاگەیاند، دادگای سلێمانی رۆژی 17ـی ئەیلولی 2026ـی وەک وادەی دانیشتنی داهاتوی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامیدی حاجی غالی دیاریکرد.
سەرچاوەكەی شارپرێس وتیشی، لەوادەی دیاریكراودا كە 17ی مانگە، ئەگەر هیچ نەیەتە پێش وتەیان لێوەردەگیرێت، وەک سەرچاوەکەی شارپرێس وتی: چاوەڕێدەکرێت لە دانیشتنی ئەمجارەدا وتە لە لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامید حاجی غالی وەربگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێنج شەممەی ڕابردوو، جاریكی دیكە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامیدی حاجی غالی و ژمارەیەك لەدەستگیركراوانی لالەزار برانە بەردەم دادگا، لەگەڵ ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامدی حاجی غالی وتەیان لێوەرنەگیراو تەنها وتە لەگیراوانی لالەزار وەرگیراو دادگاییكردنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.