شارپرێس:
به‌گوێرەی نوێترین داتاكانی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، عێراق له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا به‌هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه 46 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌پله‌ی ده‌یه‌می گه‌وره‌ترین دابینكه‌رانی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا جێگیر بوه.
بەگوێرەی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌راورد به‌هه‌فته‌ی پێشتر كه ڕۆژانه 38 هه‌زار به‌رمیل بوو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك له‌زیادبون و كه‌مبونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به‌بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا دێت، كه به‌هۆی گرژییه ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دروستبونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی وزه له‌گه‌روی هورمز ڕویدابوو.
له‌نوێترین پۆلێنكردندا، كه‌نه‌دا به‌هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه سێ ملیۆن و 926 هه‌زار به‌رمیل له‌پێشه‌نگی وڵاتانی هه‌نارده‌كار بۆ ئه‌مریكا دێت، پاشان ڤه‌نزوێلا به 599 هه‌زار، سعودیه به347هه‌زار، مه‌كسیك به 297 هه‌زار، و كۆڵۆمبیا به 239 هه‌زار به‌رمیل له‌پله‌كانی دوه‌م تا پێنجه‌می لیسته‌كه‌دا ناویان هاتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، "عێراق به‌ڕاده‌ستكردنی ڕۆژانه 46 هه‌زار به‌رمیل له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا، له‌پله‌ی ده‌یه‌می گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا جێگیر بوه".
