عەلی زەیديی: لەگەڵ پاریس و بەرلین دەرگای نوێی وەبەرهێنان دەکەینەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی زەیديی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا نەخشەڕێگەی نوێی دیپلۆماسی و ئابوریی وڵاتەکەی بەرەو ئەوروپا، بەتایبەت لەگەڵ فەڕەنساو ئەڵمانیا، ئاشکرا کرد.


سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ پاریس دەرگای نوێ بۆ هەماهەنگیی سیاسی، وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری دەکرێتەوە

ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ بەرلین کار دەکرێت بۆ دروستکردنی هاوبەشی لەسەر بنەمای زانیاری، تەکنەلۆجیاو کەرتی پیشەسازی تا تواناکانی عێراق پتەوتر بکرێن.

جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی بەغدا لەم کرانەوەیە، بونیادنانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، ڕاکێشانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.