وەزیری دارایی عێراق پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكات

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری لەپارەی گەنمی جوتیارانی بۆ مانگی نۆ دەرکردو ڕاشیدەگەیەنێت خەرجکردنی پارە مانگەکانی داهاتوش بەردەوام دەبێت.


فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەی بڕی 500 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ مانگی نۆ خەرج کردوە، ئەمەش بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و دانی ئەو شایستە مالییانەی کە لای دەوڵەت کەڵەکە بون.

وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لەتەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی شایستە داراییەکان لەمانگەکانی داهاتوشدا، تاوەکو بەگوێرەی ڕێکارە داراییە پەسەندکراوەکان تەواوی شایستەکانی جووتیاران خەرج دەکرێن و شایستەکان دەگەیەنرێنە سفر.

فالح ساری ئاماژەی بەگرنگیی کەرتی کشتوکاڵ و ڕۆڵی دیاری جوتیاران کرد لە ەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، و دوپاتی کردەوە کە وەزارەتی دارایی پێویستییە داراییەکان بۆ بەردەوامبونی چالاکییە کشتوکاڵییەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن لەکارەکانیان بەردەوام بن.