مەزڵوم عەبدی داوای سزادانی تۆمەتبارانی ڕوداوەکەی زیندانی کۆبانێ دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی سەردانی کۆبانێی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی ڕون و بێلایەن لەڕوداوەکەی کۆبانێ بکرێت و سزای ئەو بەرپرسانە بدرێت کە پێشێلکارییان بەرانبەر بە مەدەنییەکان و زیندانییەکان ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ دوشەممە، مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لەکۆبانێ لەگەڵ ئیبراهیم موسلیم، بەڕێوەبەری ئیدارەی کۆبانێ کۆبوەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکەی زیندانی کۆبانێ، کە تێیدا نۆ زیندانی گیانیان لەدەستدا و 17 زیندانی دیکە برینداربون.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، مەزڵوم عەبدی جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شارەکە، کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوە کارگێڕیی و دادوەرییەکان و خێراکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی دەزگا ئەمنی، دادوەریی و کارگێڕییەکان کردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا، هەردوو لایەن بەڕێوەچونی ڕوداوەکان و وردەکارییەکانیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ ئەو ڕێکارە پێویستانەی بۆ ڕێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ڕوداوی هاوشێوە لە داهاتودا.

بەڕێوەبەری ئیدارەی کۆبانێ، جەختی لەسەر پێویستیی کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوە دادوەریی، ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە پاراستنی دانیشتوان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات.