لەكۆنگرێسی ئەمریكاوە.. دەنگ بەكۆتایهاتنی جەنگ دراو پاكێجێك لەسزاش پەسەند دەكرێت

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنگرێسی ئەمریکا رێگەی بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیاو ئێران خۆشکرد كەبەگەڕێكی دیكەی سزای قورس ناویان بردوەو لەبەرامبەردا دەنگیش درا بەكۆتایهاتنی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران.


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەپەسەندکردنی بڕیارێکی کارگێڕیی، هەنگاوێکی کردەیی بۆ دەنگدانی داهاتوو لەسەر پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بەسەپاندنی سزای توندتر بەسەر ڕوسیاو ئێران نا.

لەدەنگدانەکەدا 214 ئەندامی ئەنجومەنەکە دەنگیان بەبڕیارە کارگێڕییەکەداو 211 ئەندامیش دژی وەستانەوە، كە دیارترین لەوانەی دەنگیاندا جارید گۆڵدن و ماری گڵویزینکامپ پێرێز، دوو ئەندامی دیموکراتەكان بون كە لەگەڵ کۆمارییەکان دەنگیان بەبڕیارەکەدا.

هاوكات، بۆ دەنگدان بەكۆتایهاتنی جەنگی ئەمریكاو ئێران، لەدەنگدانەکەی درەنگانی رۆژی چوارشەممەدا 16-09-2026 کە بە 220 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 204 دەنگی نەخێر پەسند کرا، هاوشێوەی هەوڵەکانی پێشووی ئەم هاوینە، چەند کۆمارییەکی دیکە چوونە پاڵ دیموکراتەکان بۆ دەنگدان بە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. هیچ کام لە بڕیارەکان نەگەیشتوونەتە کۆشکی سپی، کە ترەمپ دوبارە دەکرێ ڤیتۆی بکات.


ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بەسزای نوێی سەر ڕوسیای پەسەند کرد، بەبەشداریی لیندسی گراهام ئامادەکرابوو.

ئەمە هاوكات، لەگەڵ بڕیارێكی دیكەی ئەنجومەنەكە كە بۆ جاری سێیەم، دەنگی دا بە کۆتاییهێنان بەجەنگی ئێران و بڕیارێکی تایبەت بەدەسەڵاتەکانی جەنگی پەسند کرد، کە توانای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بەهەنگاوە سەربازییەکان بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس ڕادەگرێت.