شارپرێس:
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەدورگەی قشم بیسترا، لەبەرامبەردا سوپای پاسداران دەڵێت، درۆنێكی ئەمریكیان لەدورگەكە خستۆتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران ئێرنا ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەکان لەناوچەی کەناراوەکانەوە بیستراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخەنە ڕوو.
هاوكات، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، درۆنێکی ئەمریکی لەجۆری ئێم کیو 9 (MQ-9)ی لەئاسمانی دورگەی قشم خستوەتە خوارەوە".
ئەم پێشهاتانە هاوکاتن لەگەڵ بەرزبونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەگەروی هورموز.