شارپرێس:
بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی ساڵڕۆژی شەهیدبونی ژینا ئەمینی، لەهەریەك لەشارەكانی سنەو مەریوان و سەقزو بۆكان و شنۆ، بەتەواوی دوكان و بازاڕ داخراوەو مانگرتن دەستیپێكردوە.
هاوكات، هێزە ئەمنییەكانی ئێران، لەڕۆژی ڕابردوەوە بەفراوانی لەناو شارو شوێنە فراوان و گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوە.
هاوكات، لەشەوی ڕابردوەوە، هاوكاتی بانگەوازی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی، هەڵمەتێكی دەستگیركردنی هاوڵاتیانیان دەستپێكردوەو هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەشاری شنۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵان و توندوتیژیان بەكارهێناوەو چەندین كەسیش دەستگیركراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران بانگەواز كرا لەڕۆژی چوار شەممە مانگرتنی گشتی لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەساڵیادی ڕوداوەكانی ژینا ئەمینیدا سازبكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 ژینا ئەمینی لەتاران بەتۆمەتی دانەپۆشینی قژی بەباشی، دەستگیرکراو دواتریش بەشێوەیەکی تەمومژاوی ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2022 لەنەخۆشخانەی کەسرا لەتاران گیانی لەدەستدا، كەبەڵگەكان سەلماندیان لەژێر ئەشكەنجەی قورسدا گیانی سپاردوە، دوا بەدوای ئەمەش كاردانەوەكان گۆڕان و دەنگدانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.