بەگوێرەی ڕاپرسییەکان؛ لەهەڵبژاردنی نیوەی خولیدا، ترەمپ توشی شکستێکی گەورە دەبێت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیزافیسیمایا گازیتا"ی ڕووسیی، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەنیازە تەواوی مانگی تشرینی یەکەم بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو ویلایەتانە تەرخان بکات کە بە شێوەیەکی نەریتی پێگەی کۆمارییەکانی تێدا بەهێزە. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە دڵنیابوونەوەیە لەوەی دەنگدەرانی حزبەکەی پشتی تێنەکەن.

 
سەرەڕای نزمبوونەوەی ئاستی جەماوەریی، ترامپ ئەم سەرکێشییە دەکات چونکە بەپێی ڕاپرسییەکان چانسێکی زۆر بۆ سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەمی کۆنگرێسدا هەیە. ئەگەر دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵی هەردوو ئەنجومەنی یاسادانان بگرنە دەست، سەرۆک ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە کە پێدەچێت بپەڕێتەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە و دادگاییکردنی.

لەلایەکی دیکەوە، فلادیمێر ڤاسیلیێڤ، توێژەری باڵا لە پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ هەوڵی لەکەدارکردنی ناوبانگی دیموکراتەکان دەدات و ڕووبەڕووبوونەوەیان وەک جەنگێک دژی "شەڕی ڕەها" وێنە دەکات. ئەم ڕەفتارەی ترەمپ کە بە دەرچوون لە نەریتە سیاسییەکانی ئەمریکا دادەنرێت، هەوڵێکە بۆ ناوبردنی دیموکراتەکان بە مارکسی، شیوعی و توندڕەوی چەپگرا.

ڤاسیلیێڤ پێیوایە ترامپ ئەم ڕووداوانە وەک مەشقێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2018 دەبینێت. ئەگەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی کۆنگرێس بهێڵێتەوە، خۆی یاخود شوێنگرەوەکەی هەمان سیناریۆ دوای دوو ساڵی تر دووبارە دەکەنەوە. 

هاوکات، ئەگەری پەنابردن بۆ ڕێگەی نایاساییش بەدوور نازانرێت، بەتایبەت کە سێبەری ڕووداوەکانی6ی کانوونی دووەمی 2021 و هێرشکردنە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە تا ئێستاش بەسەر ئەمریکاوە دەسوڕێتەوە.