شارپرێس:
میدیای فەرمی ئێران ئاشکرایکرد، وەزیری نەوتی ئێران
دەستی لەکارکێشاوەتەوەو سەرۆک کۆماریش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.
ئاژانسی
هەواڵی "تەسنیم"ـی ئێرانی لە زاری مەهدی تەباتەبائی، جێگری سەرۆکی نوسینگەی
سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردەوە،" مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، دەست لەکارکێشانەوەی
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی وڵاتەکەی پەسەندکردوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، پزیشکیان
بە مەرسومێکی فەرمی بڕیاریداوە بە دەستنیشانکردنی حەمید بۆرد، وەک وەزیری نەوتی
ئێران.