کەتائیبی ئیمام عەلی وەزارەتی ژیری دەستکرد لەحکومەتەکەی زەیدی وەردەگرێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2230 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕازیکردنی ئەو گروپە چەکدارانەی چەکیان داناوە، سێ وەزارەت زیاد دەکات و دوانیان بۆ گروپە چەکدارەکانە.

میدیای عێراقیی ئاشکرایکردووە، وەزارەتێک بەناوی ژیری دەستکرد زیاد دەکرێت و دەدرێتە محەمەد دەراجی لە کەتائیبی ئیمام عەلی، هەروەها گەشتوگوزار لە وەرزش و لاوان جیادەکرێتەوە و دەکرێتە وەزارەتێک و دەدرێتە کەتائیبی سەیدوشوهەدا.

هەرچی وەزارەتی سێیەمە بەناوی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، دروست دەکرێت و دەدرێتە تورکمان و محەمەد سەمعان کاندیدی وەزارەتەکەیە، هەرچەندە پارتی تێبینی هەیە و پێیوایە کێشە بۆ وەزارەتی دەرەوە دروست دەکات.

بەڕای شارەزایان دروستکردنی ئەو سێ وەزارەتە ساڵانە زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار لەسەر حکومەتی عێراق دەکەوێت، لەکاتێکدا وڵات بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت.