پڕۆژەی ڕوناكی هاوبەشانی كارەبا لەبڕینی كارەباكەیان ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پڕۆژەی ڕوناکی لەڕاگەیەندراوێكدا هاوبەشانی ئاگاداردەكاتەوەو دەڵێت، دەبێت هاوبەشانی کارەبا لەماوەی 50 ڕۆژدا پارەی كارەباكەیان بدەن، ئەگەر لەو ماوەیەدا پارە نەدەن كارەباكەیان دەبڕدرێت.


لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا پڕۆژەی ڕوناكی دەشڵێت، ئەگەر هاوبەشێک کارەباکەی پچڕا بەهۆی پارەنەدانەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوە کارەبا تەنها دوای ئەوە دەست پێ دەکات کە تەواوی پسولەی ڕوناکی بدەیت و بەشێوەیەکی گشتی تا 24 کاتژمێر دەخایەنێت. 

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، لەهەندێک حاڵەتدا بڕانی كارەبا، لەوانەیە لە 24 كاتژمێر زیاتر بخایەنێت، بۆ نمونە ئەگەر پارەکە لەڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

لەبارەی هەژماركردنی ئەو 50 ڕۆژشەوە، پڕۆژەكە ڕونكردنەوە دەداتە هاوبەشانی و دەڵێت، ڕۆژی ماوەی پارەدان لەڕێکەوتی دەرچونی پسولەکە لەسەر سەکۆی "ئی پسولە" دەستپێدەکات، نەوەک لەڕێکەوتی گەیشتنی پسولەی کاغەزی. بۆیە هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسولەکانیان بکەن لەڕێگەی ئی-پسولەوە.

جەختیشی كردوتەوە، ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسولەکەیان نادەن ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت.

هاوبەشنیش ئاگاداردەكاتەوە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاگاداربکرێتەوە دەربارەی دەرچون و زانیارییەکانی پسولەکانت، ئەوا پێویستە یەکەکەت تۆمار بکەیت لەڕێگەی ماڵپەڕی ڕوناکی.