شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، مۆڵەتە کۆتاییەکان بۆ دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییەکان لەکۆتایی ساڵی 2027و سەرەتای ساڵی 2028 دەردەچن، وتهبێژى بانکەکەش ئاماژەی بەوەشکردوە، دەرکردنی مۆڵەتی بانکە دیجیتاڵییەکان بەتەواوبونی پرۆسەی چاکسازیی بانکییەوە بەستراوەتەوە.
مەحمود داغر وتهبێژى بانکی ناوەندیی عێراقو وتەبێژی بانکەکە، بەئاژانسی هەواڵیی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاند، "مۆڵەتە کۆتاییەکان بۆ دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییە ئەلیکترۆنییەکان، لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناغی چاکسازیی بانکیی، لەکۆتایی ساڵی 2027و سەرەتای ساڵی 2028 دەردەچن".
داغر ڕونیکردوهتەوە، ئەو لایەنانەی داواکارییان بۆ دامەزراندنی بانکە ئەلیکترۆنییەکان پێشکەشکردوەو مۆڵەتی سەرەتاییان وەرگرتوە، کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی دەزانن.
جەختیشیکردوهتهوه، ئەم داواکارییانە بەپرۆسەی چاکسازیی بانکییەوە بەستراون کە کۆمپانیای نێودەوڵەتیی ڕاوێژکاریی بەڕێوەبردن (ئۆلیڤەر وایمەن ـ Oliver Wyman) سەرپەرشتیدەکات.