دەریاوانێكی یۆنانی لە هێرشێكی مووشەكیدا لە كەنداو كوژرا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ هەینی كۆمپانیای ڤیلۆس تانكەری یۆنانی تایبەت بە گواستنەوەی بەرهەمی سوتەمەنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا كە پێدەچێت بەهۆی هێرشی مووشەكییەوە بووبێت بۆ سەر كەشتییەكی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەكان لە كەنداو دەریاوانێك كوژراوە.

كۆمپانیای ڤێلۆس تانكەری یۆنانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە كەشتییەكە كە ناوی ئێم تی ڤێلۆسە و بە بەتاڵی بەرەو بەحرەین دەڕۆیشت كاتێك هێرش كرایە سەر.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، " یەكێك لە دەریاوانەكانیان لەڕووداوەكەدا كە ڕۆژی پێنجی نۆڤەمبەر بووە گیانی لەدەستداوە ".