ئەمریکا لەبارەی دواین ئاڵۆزیيەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێستی ڕاگەیاند

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 2216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی فەرمی واشنتۆنی ئاشكراكردو دەڵێت،  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتگیری لەهەرێمێکی بەهێزو خۆڕاگری کوردستان دەکات، کە وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی پەیوەندییە بەرفراوانەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق دەمێنێتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا هانی هەموو لایەنەکان دەدات دەستبەجێ و بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە دامەزراوەکانی هەرێمەکە بەهێزتر دەکەن.

وەزارەتی دەرەوە نوسیویەتی،" ئەمریکا پابەندە بەهاوبەشەکانیان لەسەرتاسەری عێراقدا کە کاردەکەن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی پڕ لەسەروەری و سەقامگیر و گەشەسەندوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی كوردستان گەیشتونەتە قۆناغێكی هەستیارو پارتی تاكلایەنە پەرلەمانی كوردستانی كاراكردەوەو یەكێتیش تائێستا ڕەتیدەكاتەوە بەشداری حكومەتی نوێ بكات و بڕیاری كشانەوەی لەكابینەی نۆیەمیش ڕاگەیاندوە.