بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی هێرشی توند دەکاتەسەر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێت: خاوەنی ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی داراییە و دەبێت بوەستێنرێت".
ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنیی حزبوڵڵای عێراقی ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند، "داوا لە دەستەی نەزاهە دەکەم لێکۆڵینەوە لە ئیمپراتۆریەتە داراییەکەی عەلی زەیدی بکەن، کە 21 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە".
بەوتەی عەساف "زەیدی بەهۆی گرێبەستی بەشەخۆراکی مانگانە و گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بەو شێوەیە دەوڵەمەند بووە".