د. عەلی قەرەداغی بۆ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی: ناکۆکیەکان وەلا بنێن و زۆر نادادپەروەرییە کوردستان بکرێتە قوربایی ململانێ سیاسیەکان

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د.عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە پەیامێكدا داوا لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەگفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

د. عەلی قەرەداغی لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، ناوچەكە و جیهان لەبەردەم هەڕەشەیەكی جدی شەڕ و ئاشوبدایە، بەجۆرێك كوردستانی لێ بەدورنییە، بۆیە لەئێستادا یەكڕیزی و تەبایی لە هەموو كات زیاتر پێویستی و داواكاری سەرجەم ڕۆڵەكانی میللەتەكەمانە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمەكەمان.

لەبەشێكی پەیامەكەدا  د.عەلی قەرەداغی باسی لەوەكردووە، گەلی كوردستان بەدرێژایی مێژووى خەبات و ماندوبوونی قوربانی چەندین كارەساتی گەورەبووە، لەدڕندەیی شاڵاوی بەناو ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەی شەهیدەوە تا كاولبوونی گوندەكان. دەشڵێت، ئەم ئەزموونەی ئەمڕۆمان دیارییەك نەبووە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و تێكۆشانی دەیان ساڵەی شۆڕشە مەزنەكانی ئەم گەلە ستەملێكراوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆر نادادپەروەرییە ململانێكان ببنەهۆی لاوازكردن و لەنێوبردنی ئەم دەستەكەوتە مێژووییانە و خستنەمەترسی ئایندەی نەتەوەكەمان و داواشدەكات كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكەن.