فەلاح مستەفا: رای گشتی نێودەوڵەتی دژی ریفراندۆم نین

کوردستان

19/06/2017‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رای گشتی نێودەوڵەتی دژی ریفراندۆمی هەرێم نین.

فەلاح مستەفا راشیگەیاند، هیچ وڵاتێك بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەرنەبڕیوە، بەو هۆیەشەوە دەتوانین دڵنیابین لایەنی نێودەوڵەتی دژایەتی پرۆسەكە ناكەن.

قسەكانی فەلاح مستەفا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ ئاژانسی سپۆرتكی روسی، كە ئەوەشی راگەیاندووە سوورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكاتی هۆی.

فەلاح مستەفا ئەوەشی راگەیاندووە، كە ریفراندۆم هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ سەربەخۆیی‌و دوای پرۆسەكەش لەگەڵ لایەنی بەغدا گفتوگۆكی  جدی دەكەن.

لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە لە 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبەرن، كە ئەمە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح