لیژنەی باڵای ریفراندۆم شاندێك بۆ گفتوگۆ دەنێرێتە بەغدا

کوردستان

30/07/2017‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، شاندێك دەنێرنە بەغدا، ئەوەش بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆم.

ئەندامەكە ئەمڕۆ یەك شەممە دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێم ئاشكرایكرد، شاندەكە لەچەند ئەندامێكی حیزبەكان پێكدێن‌و لە 10 رۆژی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكەن.

بەقسەی ئەو ئەندامە شاندەكەی بۆ قسەكردن لەسەر پرسی ریفراندۆم‌و چەند پرسێكی تر دەچێتە بەغداو لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەكانیش كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەكەو ناردنی ئەو شاندە لەكاتێكدایە، كە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رێككەوتوون‌و بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێم ئەنجامبدەن.

هـ ـ ح