شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەغدا دەكات

کوردستان

08/08/2017‌ 518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەم نزیكانە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، كە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێم شاندەكە پێكهێنراوە.

لەكۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێكیاندا، ئەوەش بۆ سەردانی بەغداو گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم، كە بڕیارە بەم نزیكانە سەردانی بەغدا بكەن، ئەوەش بەپێی زانیارییەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر گۆڕانكاری لەكاتی سەردانەكە نەكرێت، لەدوو رۆژی داهاتوو شاندەكە سەردانی بەغدا دەكات‌و لەسەر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەپرسانی عێراق گفتوگۆ دەكەن.

شاندەكەی هەرێم لەسەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی‌و رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات‌و نوێنەرانی چەند حیزبێكی تر پێكدێت.

مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم، رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكەن.

هـ ـ ح