شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

کوردستان

14/08/2017‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن.

شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی بەغدا دەكات، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی پرسی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

بڕیارە شاندەكە، لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمارو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران‌و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.

هەروەها بڕیارە شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی عێراقی، بەتایبەتی حیزبە گەورەكانی عێراق كۆبوونەوە بكەن‌و هەمان پرس لەگەڵ ئەوانیش تاوتوێبكەن.

ئەندامانی‌ شاندەكە پێكهاتوون لەسەعدی‌ پیرەو رۆژ نوری‌ شاوێس‌و فوئاد حسێن‌و ماجد بازرگان‌و ڤیان دەخیل، رۆمیۆ هەكاری‌، محەمەد ئەحمەد، كە نوێنەری چەند حیزبێكی هەرێمن لەكۆمیتەی باڵای ریفراندۆم.

مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم حەوتی حوزەیرانی رابردوو بڕیاریاندا 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی لایەنی عێراقی‌و چەند لایەنێكی تری لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح