شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری حكومەتی عێراقی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەنەبووە لەسەر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ شاندەكەی هەرێم گفتوگۆ بكات.
هەر بەپێی سەرچاوەكە بۆ شارپرێس، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێـتەوە، لەو كاتەی شاندەكەی هەرێم لەكۆبوونەوەكەیان لەگەڵ عەبادی گفتوگۆیان كردووەو باسی ریفراندۆمیان كردووە، ناوبراو رایگەیاندووە "ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەك لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بكات".
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە عەبادی ئەوەشی راگەیاندووە، لەنێوان بەغداو هەولێر كێشەی زۆر هەیە، بۆیە لەئێستادا پێویست ناكات گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم بكەن.
شاندەكەی هەرێم رۆژی دوو شەممە بەناوی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەغدایان كرد، كە بەپێی ئەجێندای سەردانەكە، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم دەكەن، كە رۆژی 25/9/2017یان وەك وادە بۆ ئەنجامدانی دیاریكردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆش نووسینگەی عەبادی راگەیەنراوێكی لەسەر كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاوكردەوەو تێدا باسی گفتوگۆ لەبارەی ریفراندۆم نەكرابوو، بەڵكو تەنیا باسی هەوە كرابوو، دەبێت هەولێرو بەغدا كێشەكانیان بەگفتوگۆ چارەسەربكەن، بەشێوەیەك یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزێت.
هـ ـ ح