ئەردۆغان بۆ دژایەتی ریفراندۆمی هەرێم دەچێتە ئێران

کوردستان

16/08/2017‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ دژایەتی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكات.

رەجەب تەیب ئەدرۆغان بەم نزیكانە سەردانی تاران دەكات‌و لەو وڵاتەش بۆ پرسی دژایەتی ریفراندۆمی هەرێم لەگەڵ بەپرسانی ئێرانی كۆبوونەوە دەكات.

بەمەبەستی رێكخستنەكەی سەردانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئێران ئیبراهیم ڕەحیم پوور، جێگری ئاسیایی‌و ئۆقیانووسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەمیت یاڵچین، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونەوەی كردووە.

كارتی سەردانەكە بەتەواوی دیارنییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی توركیا بەم نزیكانە سەردانەكە ئەنجامدەدرێت، كە هەردوولا لەسەر پرسی دژایەتی ریفراندۆمی هەرێم كۆدەبنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم‌و مەسعود بارزانی رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم‌و رۆژی سێ‌ شەممەش سەرۆك ئەركانی ئێران‌و توركیا لەئەنقەرە لەسەر هەمان پرس كۆبوونەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە